به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا 133 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری هاوبەشی ئێران و تورکیا قۆڵبەست کراون کە زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستانن.
دەوڵەت و میدیاکانی تورکیا لە ڕۆژانی رابردوودا باسی هەڵاتنی سەدان ئەفغانی بۆ دەرەوەی وڵاتیان کردووه بە بۆنەی زۆربوونی ئاستی توندوتیژی و کردەوەکانی تاڵیبان .
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە مانگی ژانویەوە 270 هەزار ئەفغانی لە ناوخۆی وڵات ئاوارە بوون و ژمارەی کۆچبەرانی ئەفغان گەیشتە 3.5 ملیۆن کەس.
بە پێی ڕاگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا 73 کۆچبەری نایاسایی لە رۆژهەڵاتی پارێزگای وان و 60 کۆچبەری دیکە ڕۆژی یەکشەمە لە ناوچەی ئەرجیشی وان قۆڵبەست کراون کە 59 کەسیان ژن بوون.
تورکیا دەڵێت بە وەرگرتنی 4 ملیۆن پەنابەر، گەورەترین وڵاتی وەرگری پەنابەرانی بیانییە کە زۆربەیان خەڵکی سووریان.
342/